سەردێڕ:

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق ھۆشیاری دەداتە ھاوڵاتیان دەربارەی خۆپیشاندانەکان

فۆتۆ: 
2019-10-24

3837 جار خوێندراوەتەوە

لە پەیامێکدا باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق ھۆشداری دەداتە ھاوڵاتیانی وڵاتەکەی لە عێراق جگە لە ھەرێمی کوردستان، دەربارەی خۆپیشاندانەکان و خۆبەدوورگرتنیان لە خۆپیشاندانەکان.

لە ڕاگەیاندراوێکدا باڵیۆزخانەی ئەمریکا ئەمشەو ٢٤ی تشرینی یەکەم، بڵاوی کردۆتەوە داوا لە ھاوڵاتیانی وڵاتەکەی دەکات کە لە عێراقن جگە لە ھەرێمی کوردستان، خۆیان بە دووربگرن لەو خۆپیشاندانانەی بڕیارە سبەینێ دوای نوێژی ھەینی لە بەغدا و ١١ شاری دیکەی عێراق بەڕێوە بچێت. 

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ھاتووە، ھێزێکی ئەمنی چڕ لەسەر شەقامەکان جێگیر کراون و شەقامە سەرەکییەکانیش گیراون لە ناویشیاندا ساحەی تەحریری بەغدا.

بۆیە داوا لە ھاوڵاتیانی وڵاتەکەی دەکات گەشت نەکەن بۆ عێراق، ھەروەھا ئەو ھاوڵاتیانەشی لەوێن نزیک ناوچەی خۆپیشاندانەکان نەکەونەوە و چاودێری میدیا ناوخۆییەکانی عێراق بکەن بۆ زانینی ھەر زانیاری و پێشھاتێکی تازە لەسەر خۆپیشاندانەکان.