سەردێڕ:

لە سلێمانی کەمپەینێک بۆبایکۆتکردنی کاڵا و شمەکی تورکی ڕاگەیەندرا

فۆتۆ: 
2019-10-24

3766 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕتی، سلێمانی - ئیحسان سابر

پەیامنێری دیجیتاڵ میدیای ئین ئاڕتی ڕایگەیاند، ئەمڕۆلە سلێمانی کەمپەینێک بەناوی دەنگی نیشتمان ڕاگەیەندرا بۆ پاڵپشتی لە ھەڵمەت و بانگەشەکردن بۆ بایکۆتکردنی کاڵای تورکی بۆئەومەبەستەش چەند پەیج و گروپێک لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکاندا دروستدەکرێت. 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەکەمپەینەکەدا ھانی ھاوڵاتیان دەدرێت بە نەکڕینی کاڵای تورکی بەو ئامانجەی فشاری ئابووری لەسەر تورکیا درووست بکەن، بەو پێیەی قەبارەی بازرگانی لە نێوان ھەرێم و تورکیا  لە ساڵی ٢٠١٩ دا زیاترە لە شەش ملیار دۆلاربوە.

لە سەرەتای ھێرشە کانی تورکیاوە بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان لە شاری سلێمانی بەچەند شێوەیەک ھاوڵاتیان دژی ئەو ھیرشانە ناڕەزایەتی خۆیان دەربڕی، بە تایبەتی خۆپیشاندان و بایکۆتی کاڵای تورکی.

لەپاش ھێرشەکانی تورکیا بۆسەرڕۆژئاوای کوردستان کاردانەوە ناوخۆی و جیھانیەکان دژی لەشکرکیشی تورکیا زیادیکرد وھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستانیش دەیانەوێت لەڕێگەی گەشت نەکردن بۆتورکیا وبەکارنەھێانی کاڵاو شمەکی تورکی زیان بەئابوری ئەو وڵاتەبگەیەنن.