سەردێڕ:

دۆناڵد ترەمپ: کێڵگە نەوتییەکانمان بە ھاوکاری کوردەکان لە داعش وەرگرتەوە

فۆتۆ: 
2019-10-24

3706 جار خوێندراوەتەوە

دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند، "کێڵگە نەوتییەکانیانی لەلایەن چەکدارانی داعشەوە داگیرکرابوو، بە ھاوکاری ھێزە کوردییەکان وەرمانگرتنەوە".

لە تویتێکیدا دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، "ئەو کێڵگە نەوتییانەی کە دوێنێ گفتووگۆم لە بارەوەکرد لە وتارەکەمدا لەسەر کورد و تورکیا، کە لەلایەن داعشەوە داگیر کرابوو، لە داعشەکانمان وەرگرتەوە بە ھاوکاری ھێزە کوردییەکان".

ھەروەھا دەشڵێت، "ھەرگیز ناھێڵین جارێکی دیکە داعش ئەو کێڵگانە داگیربکاتەوە".

ئەمەش لە کاتێکدایە ھەر ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند سزاکانی سەر تورکیای ھەڵگرت، کە نۆ ڕۆژ لەمەوبەر بەسەریدا سەپاندبوو، بەھۆی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان.