سەردێڕ:

زیندانییە سیاسییەکانی هەرێم یاداشتنامەیەکی داواکاریی دەدەنە حکومەت

فۆتۆ: 
2019-10-24

1935 جار خوێندراوەتەوە


زیندانییە سیاسییەکانی ھەرێم، یاداشتنامەیەکی داواکاریی بۆ حکومەت بەرز دەکەنەوە و تێیدا، داوای ھاوتاکردنەوەی ماف و ئیمتیازاتەکانیان لەگەڵ زیندانییە سیاسییەکانی عێراقدا، دەکەن.

لیژنەی بەدواداچوون بە ھاوکاری کۆمکاری زیندانە سیاسییەکان لە ماف و داواکاری زیندانیانی سیاسی کوردستان، ئەمڕۆ یاداشتنامەیەکیان بۆ حکومەت ناردووە کە تێیدا داواکارییەکانیان لە حکومەت بریتین لە:

- ھاوتاکردنەوەی ماف و ئیمتیازاتەکانیان لەگەڵ زیندانە سیاسییەکانی عێراق.
- خەرجکردنی مینحەی مانگانە بە وەجبەکانی (٩ – ١٤).
- مینحەی زیندانیە سیاسییەکانی ھەرێمی کوردستان بخرێتە سەر مینحەی زیندانیە سیاسییەکانی عێراق.
- کەیسی زیندانیانی سیاسی بخرێتە بەرنامەی لیژنەی باڵای حکومەتی ھەرێم لە گفتوگۆکانیدا لەگەڵ بەغداد.

ئەمەش لەکاتێکدایە، جیاوازییەکی زۆر لە ماف و ئیمتیازی زیندانە سیاسییەکانی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەندی عێراقدا ھەیە، بەجۆرێک جگە لە چەند ئیمتیازێکی گرنگ، موچەی مانگانەیان یەک ملیۆن و دووسەد ھەزار دینارە، بەڵام لە ھەرێمی کوردستان، موچەی مانگانەیان نزیکەی پێنج سەد ھەزار دینارە.