سەردێڕ:

حەوت ڕێگا بۆ خۆپاراستن لە هەڵامەت

فۆتۆ: 
2019-10-24

5369 جار خوێندراوەتەوە

وەرزی زستان نزیک دەبێتەوە و هەڵامەت بەرۆکمان دەگرێت، بەم ڕێگایانە خۆت لە هەڵامەت بپارێزە.

بەپێی هەواڵێکی سایتی میرەری "Mirror"ی بەریتانی زستانان ٢٧ ملیۆن مۆڵەتی نەخۆشی وەردەگیرێت لە جیهاندا بە بیانووی هەڵامەتەوە، توێژەرانی زانکۆی کالیفۆرنیا هەوڵ دەدەن سنورێک بۆ ئەمە دابنێن بە دۆزینەوەی چارەسەری هەمیشەیی بۆ ڤایرۆسی هەڵامەت، لە هەمان کاتیشدا حەوت ڕێگامان بۆ دەستنیشان دەکەن بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشییەکە.

 

١. سوپی گەرم

Image result for warm soup

هەرچەندە لە زستاندا ئارەزووی خواردنێک دەکەین کە درووستکردنی ئاسانتر بێت، بەڵام سوپێکی گەرم باشترین یارمەتیدەرت دەبێت لە دوورخستنەوەی هەڵامەتدا.

 

٢. ڤیتامین D

Image result for vitamin d

لە زستاندا کەمتر خۆر بەدەرەوەیە و بەشێکی زۆری خەڵکیش ڕۆژەکانیان لە ژوورەوە بەسەر دەبەن، لەبەر ئەوەی کەمترین کات بەر تیشكی خۆر دەکەویت هەوڵ بدە تەواوکەری خۆراکی ڤیتامین D وەربگریت. جگە لە دەرمانی ڤیتامین D، لە شیریشدا دەتوانیت ڤیتامینەکە دەست بخەیت.

 

٣. توێکڵی لیمۆ

Related image

لەبەر بوونی بڕێکی زۆر ڤیتامین C تێیدا، خواردنی توێکڵی لیمۆ بە هاڕاوی کاریگەری باشی دەبێت لەسەر کۆئەندامی بەرگری لەشت.

 

٤. دەرمانی باشتر

Image result for herbal medicine

زۆرێکمان هێندە دەرمانی دژە زیندەچالاکی بەکاردەهێنین لە زستاندا جەستەمان بەرگرییەک لە دژی درووست دەکات، باشتر وایە جار جارە ئەگەر حاڵەتەکە زۆر پێویست نەبوو ڕوو لە دەرمانی گیایی بکەیت.

 

٥. بە پێ ڕۆشتن

Related image

ڕاهێنان کردن بە شێوازێکی ڕێکخراو هێز و گڕوتین دەدات بە کۆئەندامی بەرگریت، پیاسە و ڕاکردنی هێواش لەبیر مەکە.

 

٦. کەمکردنەوەی خواردنەوە کحولییەکان

Image result for booze

لە سەرمای شەوانی زستاندا لەوانەیە مەیلێکت بەلای خواردنەوەی کحولیدا بڕوات، بەڵام هەوڵ بدە لێی بەدوور بیت، چونکە بەرگریت لاواز دەکات و دەبیتە نێچیرێکی ئاسان بۆ ڤایرۆسی هەڵامەت.

 

٧. خەوی پێویست

Image result for enough sleep

خەوتن یارمەتی جەستەت دەدات پشوو بدات و خۆی کۆبکاتەوە بۆ جەنگان لەگەڵ ڤایرۆسەکاندا.

هـ،ڕ