سەردێڕ:

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا: دۆناڵد ترەمپ ھانی کوردەکانی داوە لە سنوورەکان نەکشێنەوە

فۆتۆ: 
2019-10-23

8680 جار خوێندراوەتەوە

سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ھانی کوردەکانی داوە لە سنوورەکان نەکشێنەوە و ڕووبەڕووی ھێزەکانی تورکیا ببنەوە.

ھاوکات وتەبێژی کۆشکی کرملین ھەمان قسەی وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی کرد و وتیشی، "ئەمریکا کوردەکانی پشتگوێخست و ناپاکی لەگەڵ کردن".

باسی لەوەش کرد، "ھەر ئەمریکا بوو ھانی کوردەکانی دەدا لەسەر سنوورەکانی تورکیا بمێننەوە و شەڕیان لەگەڵدا بکەن".

ئەو وتەبێژەی کرملین ئاماژەی بەوەشدا، "ڕوسیا داوا لە کوردەکان دەکات، کە لە سنوور بکشێنەوە، چونکە بەپێی ڕێککەوتنی مۆسکۆ و ئەنقەرە وا پێویست دەکات".