سەردێڕ:

سەرچاوەیەکی ئەمنی: میلیشیاکانی ئێران لە خۆپیشاندانەکانی عێراقدا قەناسیان بەکارھێناوە

فۆتۆ: 
2019-10-23

1595 جار خوێندراوەتەوە

سەرچاوەیەک لە ھێزی ئەمنیی عێراقەوە ڕایگەیاند، لە خۆپیشاندانەکانی عێراقدا، میلیشیاکانی ئێران بە جلی ڕەش و قەناسەوە تەقەیان لە خۆپیشاندەران کردووە.

بەپێی ھەواڵێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز، سەرچاوەیەک لە ھێزی ئەمنیی عێراق ڕایگەیاندووە کە لە ڕۆژی سێیەمی خۆپیشاندانەکانی عێراقدا میلیشیاکانی ئێران بە جلی ڕەشەوە تەقەیان لە خۆپیشاندەران کردووە.

سەرچاوەکە ئەوەشی ڕاگەیاند، ئەو تەقەکردنەی ئەوان بووەتە ھۆی بەرزبوونەوەی ژمارەی کوژراوەکان، بەڵام نازانرێت ژمارەی تەقەکەرەکان چەند کەس بوون.

لەگەڵ ئەوەشدا ئەحمەد ئەسەدی وتەبێژی حەشدی شەعبی ڕەتیکردەوە کە میلیشیاکان دەستیان لەوەدا ھەبێت، ھەروەھا دەشڵێت، ھیچکام لە ئەندامانی ئەو گروپە لە مەیدانی خۆپیشاندانەکاندا نەبوون.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ھێزە میلیشیاکان باس لە شێواوی دۆخی سیاسیی عێراق دەکەن، ھەروەھا باس لە ژمارەی کوژراوانی ناو خۆپیشاندانەکانی عێراق دەکەن، کە ژمارەیان گەیشتووەتە زیاتر لە ١٥٠ کەس و نزیکەی شەش ھەزار کەس بریندارن.

خۆپیشاندانەکانی عێراق لە سەرەتای تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا دەستیپێکرد و لە زۆربەی شارەکانی عێراق و بەغدا خەڵک ڕژانە سەر شەقامەکان.