سەردێڕ:

ترەمپ: ئێستا کوردەکان پارێزراون

نوێترین تویتی ترەمپ
دۆناڵد تڕەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.
فۆتۆ: 
2019-10-23

11184 جار خوێندراوەتەوە

دۆناڵد ترەمپ لە نوێترین تویتیدا کە چەند خولەکێک لەمەوبەر کردوویەتی ڕایگەیاند، کوردەکان ئێستا پارێزراون.

سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەمانە داوە لە تویتەکەیدا:

- سەرکەوتنی گەورە بەدەست هاتووە لە سنوورەکانی نێوان تورکیا-سوریا.
- ئاگربەست هاتە ئاراوە و شەڕوشۆڕ کۆتاییان هات.
- کوردەکان کە زۆر باش لەگەڵ ئێمەدا کاریان کرد، ئێستا پارێزراون.
- داعشە زیندانییەکان لەژێر کۆنترۆڵدان.

لە کۆتایی تویتەکەیشیدا دەڵێت، "لە کاتژمێر ١١:٠٠ (٧ی ئێوارە بە کاتی کوردستان)، وتەیەکم دەبێت لەمبارەیەوە"

ئەم قسانەی سەرۆکەکەی ئەمریکا دوای ئەوە دێت کە دوێنێ ئەردۆغان-ی سەرۆکی تورکیا لە سەردانێکی بۆ شاری سۆچی لە ڕوسیا،  چاوی کەوت بە ڤلادیمێر پوتینی سەرۆکی ڕوسیا. لە ئەنجامی کۆبوونەوە و گفتوگۆیان، ڕێککەوتنێکی ١٠ خاڵیی لێکەوتەوە و یەکێکیش لە خاڵەکان ڕێککەوتنی ئەو دوو وڵاتەیە لەسەر کشانەوەی هەسەدە لە ناوچە سنوورییەکان و جێگیربوونی پۆلیسی ڕوسی و سوپای سوریا
.