سەردێڕ:

دۆناڵد تڕەمپ: هەواڵی خۆش بەڕێوەیە

تویتی دوای ڕێککەوتنەکەی ڕوسیا و تورکیایە
دۆناڵد تڕەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.
فۆتۆ: 
2019-10-23

45201 جار خوێندراوەتەوە

دۆناڵد ترەمپ لە تویتێکیدا لەدوای ڕێککەوتنەکەی ڕوسیا و تورکیا ڕایگەیاند، هەواڵی خۆش بەڕێوەیە بۆ دۆخی سوریا.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەدوای ڕێککەوتنەکەی تورکیا و ڕوسیا لەسەر دۆخی ڕۆژئاوای کوردستان، تویتێکی کردووە و تێیدا باس لە هەواڵی خۆش لەو ناوچانە دەکات.

تڕەمپ ئەوەشی وتووە، "پەیوەست بە تورکیا، سوریا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە، هەواڵی خۆش بەڕێوەیە و شتی باش ڕوودەدات".

ئاماژەی بەوەشداوە، "هەواڵی زیاتر بەڕێگاوەیە و دواتر دەگات".

ئەم قسانەی سەرۆکەکەی ئەمریکا دوای ئەوە دێت کە دوێنێ ئەردۆغان-ی سەرۆکی تورکیا لە سەردانێکی بۆ شاری سۆچی لە ڕوسیا،  چاوی کەوت بە ڤلادیمێر پوتینی سەرۆکی ڕوسیا. لە ئەنجامی کۆبوونەوە و گفتوگۆیان، ڕێککەوتنێکی ١٠ خاڵیی لێکەوتەوە و یەکێکیش لە خاڵەکان ڕێککەوتنی ئەو دوو وڵاتەیە لەسەر کشانەوەی هەسەدە لە ناوچە سنوورییەکان و جێگیربوونی پۆلیسی ڕوسی و سوپای سوریا.