سەردێڕ:

بۆجارى دووەم تابلۆى ژمارە یەکی هەڵەبجە كڕیارى نەبوو

فۆتۆ: 
2019-10-23

8630 جار خوێندراوەتەوە

بۆجارێکى دیکە تابلۆى ژمارە یەکی هەڵەبجە نەفرۆشراو بۆ سێیەم جاریش دەخرێتەوە زیادکردنێکی ئاشکرا.

پەیامنێرى دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئارتى رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەمە ٢٣ى تشرینى یەکەمى ٢٠١٩ بۆ جارى دووەم تابلۆى ژمارە یەکی هەڵەبجە خرایە زیادکردنی ئاشکراوە بەڵام هیچ کام لەئامادەبوان ئامادەنەبون بەو بڕە پارەیە بیکڕن کە دیاریکرابوو.

دوای ئەوەی هیچ کەسێک ئامادە نەبوو تابلۆی ژمارە یەک بکڕێت، لە ئێستادا لایەنە پەیوەندیدارەکان بەنیازن بۆجارى سێیەم ژمارەکان بخەنەوە زیادکردنێکی ئاشکرا.

هاوکات، دوای بوونی بە پارێزگا، لە چەند مانگی ڕابردوودا بڕیار درا ژمارەی تابلۆی تایبەت بە پارێزگاكە بدرێت لە ئۆتۆمبێلەكانی ئەو پارێزگایە بەڵام بەهۆى زۆرى نرخى دیاریکراو تائێستا هیج کام لەو ژمارانەى دیاریکراون نەفرۆشراون .