سەردێڕ:

ئیمپراتۆری یابان کێیە و کاری چییە؟

فۆتۆ: 
2019-10-23

4324 جار خوێندراوەتەوە

بە جلوبەرگێکی کلتووری و لە مەراسیمێکی نایابدا، یابان لە یەکێک لە کۆنترین کلتوورە مێژووییەکانی جیهاندا "نارۆهیتۆ"ی بە ئیمپراتۆری خۆی هەڵبژارد، بەڵام ئەوەی بەشێکی زۆری خەڵک نایزانن، ئەو ڕۆڵەیە کە ئیمپراتۆر دەیگێڕێت.

نارۆهیتۆ لە مانگی ئایاری ئەمساڵدا بە "١٢٦"هەمین، ئیمپراتۆری یابان دیاریکرا، ئەمەش تەنها پاش ڕۆژێک لە وازهێنانی باوکی دێت لە ئیمپراتۆری.

ئیمپراتۆر لە یابان هێمای ناسنامەی نەتەوەییە لەلای خەڵک، هەروەها ڕۆڵی ئەوە دەگێڕێت "مانای چییە گەر ببیت بە یابانی."

هاوکات ڕۆڵی ئیمپراتۆر لە یابان هەمان ڕۆڵی پاشاکانی "بەریتانیا و ئیسپانیا و نەرویجە،" هەروەها کەسی یەکەمە لەلای خەڵک.

ویلایەتە یەکگرتووەکان پاش سەرکەوتنی بەسەر یاباندا لە جەنگی جیهانیی دووەم ساڵی ١٩٤٥، هەموو کاریگەرییەکی سیاسی لەسەر ئیمپراتۆری یابان دابڕی، بە ئامانجی ئەوەی ئیمپراتۆر دەست وەرنەداتە سیاسەتەوە و تەنها وەک "هێمای دەوڵەت" بمێنێتەوە.

کاری ڕۆژانەی ئیمپراتۆر لە بەیانیاندا تەنها پیاسەکردنە بەناو باخی کۆشکەکەیدا لەگەڵ شاژنەکەی، لە نیوەڕوانیشدا چەند کارێکی سیاسی دەکات، وەک چاوپێکەوتن لەگەڵ نێردراوە ئەوروپییەکان و دابەشکردنی خەڵاتە ئیمپراتۆرییەکان، هەروەها لە ئێوارانیشدا ئیمپراتۆر و شاژنەکەی، چەند ئاهەنگێکی پێشوازی و فەرمی شەوانە ڕێکدەخەن.

ئیمپراتۆر نارۆهیتۆ تەمەنی ٥٩ ساڵە لە ئێستادا، تەنها خاوەنی کچێکی ١٧ ساڵانە، کە بەپێی یاسای یابان مافی بوون بە ئیمپراتۆری نییە، چونکە لە ڕەگەزی مێیە و دەبێت جێنشین لە ڕەگەزی نێر بێت.

پێشبینی دەکرێت لە داهاتوودا بۆ ئیمپراتۆری یابان براکەی نارۆهیتۆ کە بە شەش ساڵ بچووکترە لە خۆی، دیاریبکەن، هەروەها ڕۆڵی ئەوە بگێڕێت "مانای چییە ببیت بە یابانی."