سەردێڕ:

​غازی یاوەر بڕی زیاتر لە ٦١ ملیۆن دیناری وەک موچەى خانەنشینی وەرگرتووە

فۆتۆ: 
2019-10-22

12406 جار خوێندراوەتەوە

بە پێی نوسراوێکی دادگای تەمیزی عێراق ، موچەى خانەنشینیى غازی عەجیل یاوەر کە پێشتر ماوەیەک سەرۆک کۆماربووە، زیاترە لە ٦١ ملیۆن دینار.

بە پێی فەرمانێکى دادگای تەمیز کە لە مانگی ئازاری ڕابردوودا دەچووە و لە ئێستادا  میدیاکان بڵاویانکردووەتەوە، غازی عەجیل یاوەر لەبەر ئەوەى لە ماوەى نێوان ١/٦/٢٠٠٤  بۆ ٧/٥/٢٠٠٥ سەرۆک کۆماری عێراق بووە ئەوا بە پێی یاسا مافی خۆیەتی ئەو بڕە موچەیە مانگانە وەک موچەى خانەنشینی وەربگرێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە لە ئێستادا خۆپیشاندانەکان لە عێراق  فراوانتربوون و بەشێک لە خۆپیشاندەران باسی نادادی کۆمەڵایەتی و مادی دەکەن لە نێوان بەرپرسان و هاوڵاتیاندا و بەشێک لە سەرکردەکانی عێراقیش داوای کەمکردنەوەى موچەى هەر سێ سەرۆکایەتییەکى عێراق دەکەن.