سەردێڕ:

​بەرپرسێکى ئەمریکا: هێزە کوردییەکان لە سنورەکانی ناوچەى ئارام لە سوریا کشاونەتەوە

دۆخی ڕۆژئاوای کوردستان
فۆتۆ: 
2019-10-22

5583 جار خوێندراوەتەوە

بەرپرسێکى ئەمریکا ڕایگەیاند، هێزە کوردییەکان بە واشنتۆنیان ڕاگەیاندووە لەسەرجەم سنورەکانی ناوچەى ئارام لە سوریا کشاونەتەوە.

ئەو بەرپرسەی ئەمریکا کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت باسی لەوەش کردووە، لە نامەیەکدا مەزلوم کۆبانێ فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات، بۆ  کە بۆ مایک پێنس جێگری سەرۆکی ئەمریکا ناردووە، ئەوە هاتووە "سەرجەم هێزەکان و یەکەکانی  هەسەدە کشاونەتەوە".

 ئەم کشانەوەیەی هێزە کوردییەکانیش پێش تەواو بوونی وادەی ئەو "ئاگربەست"ەیە، کە تورکیا و ئەمریکا ڕێککەوتبوون لەسەری.

هاوکات مەزلوم کۆبانێ وتوشییەتی هێزە کوردییەکان پابەندی تەواوی خۆیان ڕادەگەیەنن بە بەندەکانی ناو ئاگربەستەکە.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا هەڕەشەی دووبارە دەستپێکردنەوەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی کرد بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان ئەگەر نەکشێنەوە.