سەردێڕ:

وەزارەتی كارەبا: پێدانى کارەبا بە هاوڵاتییان ئاسایی دەبێتەوە

چاکسازی لە وێستگەى کۆرمۆر کراوە
فۆتۆ: 
2019-10-22

14904 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی كارەبا رایگەیاند، لە ئێستادا پرۆسەی چاكسازی لە كێڵگەكانی غازی كۆرمۆر تەواوبووە و دۆخی كارەباش ئاسایی دەبێتەوە.

وەزارەتی كارەباى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ڕایگەیاندووە، دوای ئەوەی كۆمپانیای داناغاز بە سەرپەرشتی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان هەستان بە چاكسازی لە كێڵگەكانی غازى كۆرمۆر، لە ئەمڕۆوە دۆخی كارەبای هەرێم ئاسایی دەبێتەوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، دەبوایە چاكسازی لە كێڵگەكانی كۆرمۆر پێش هاتنی وەرزی زستان ئەنجامبدرایە، چونکە بەهۆی کارکردن لە پڕۆژەکە پێدانى كارەبای نیشتمانی كەمیكردبوو.

هاوکات، ئەمڕۆ تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتیی كۆنترۆڵی كارەبای هەرێم دەستیان بە زیادكردنەوەی بەرهەمهێنانی كارەبا كردەوە، دوای ئەوەی هەناردەكردنی بڕە غازی پێویست بۆ وێستگەكان ئاسایی بووەتەوە.