سەردێڕ:

سلێمانی.. ئاگر لە یەکێک لە بیناکانی دەروازە سیتی کەوتەوە

فۆتۆ: 
2019-10-22

6895 جار خوێندراوەتەوە

کەمێک پێش ئێستا لە نهۆمی ٧ی یەکێک لە بیناکانی دەروازە سیتی لە شاری سلێمانی ئاگر کەوتووتەوە و لە ئێستادا هێزەکانی بەرگری شارستانی سەرقاڵی کوژراندنەوەی ئاگرەکەن.

ڕێکان جەمال وتەبێژى بەرگری شارستانی سلێمانی بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، لە ئێستادا تیمەکان سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەن و تا ئێستاش هۆکاری ئاگرەکە ڕووننیە.

 وتیشی، ئاگرەکە تەنها لە  یەکێک لە نهۆمەکانی بیناکە کەوتووتەوە و زیانی مادی هەبووە بەڵام تا ئێستا زیانەکان نەخەمڵێنراوە.