سەردێڕ:

توێژینەوەیەك پەیوەندیی نێوان بیرکردنەوەی زۆر و تەمەندرێژی ئاشکرادەکات

فۆتۆ: 
2019-10-22

5014 جار خوێندراوەتەوە

توێژینەوەیەکی پزیشکیی نوێ ئاشکرایکردووە، زیادەڕۆییکردن لە بیرکردنەوە دەکرێت تەمەن کورت بکات.

ماڵپەڕی سکای نیوز ئاماژەی بەوە کردووە، لە توێژینەوەیەکی نوێدا کە لە زانکۆی هارڤارد ئەنجامدراوە، پشکنین بۆ شانەی مێشکی ئەو کەسانە کراوە کە لە تەمەنی ٦٠ بۆ ٧٠ ساڵیدا گیانیان لەدەستداوە، ئەوانەشیان بەراوردکردووە بەو کەسانەی کە نزیکی ١٠٠ ساڵ ژیاون.

توێژەران گەشتوون بەو ئەنجامەی، ئەو کەسانەی کە لە تەمەنێکی گەنجدا دەمرن ئاستی پرۆتینی " REST" لە مێشکیاندا کەمە، کە کاردەکات بۆ ئارامکردنەوەی چالاکیی مێشك.

توێژەرانی بەشداربوو لە توێژینەوەکەدا ئاماژەیان بەوە کردووە، زۆر بیرکردنەوە و زیادەڕۆییکردن، دەکرێت مێشك ماندوو بکات، ئەمەش وادەکات پرۆتینی ناوبراو لە مێشکدا کەمببێتەوە.

بەگوێرەی ئەنجامەکانی توێژینەوەکە ئەوە ئاشکراکراوە، پرۆتینی " REST" دەکرێت فاکتەرێکی کاریگەربێت بۆ پارێزگاریکردنی مێشك لە تووشبوون بە زەهایمەر.

تا ئێستا توێژینەوەکان بەردەوامن بۆ دیاریکردنی کاریگەریی دەرمانەکان لەسەر ئەو پرۆتینە، بۆئەوەی چارەسەری ئەو نەخۆشییانە بکرێت کە پەیوەندییان بە زاکیرەوە هەیە، بەتایبەت زەهایمەر.