سەردێڕ:

​ئەردۆغان درێژکردنەوەى کاتی ئاگربەستەکەى ڕەتکردەوە

فۆتۆ: 
2019-10-22

9114 جار خوێندراوەتەوە

ئەردۆغان درێژکردنەوەى کاتی ئاگربەستەکەی ڕەتکردەوە و هەڕەشەی دەستپێکردنەوەى ئۆپراسیۆنە سەربازییەکەی بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان دەکات.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا لە وتارێکیدا لە فڕۆکەخانەى ئەنقەرە داواکەی ئیمانوێل ماکرۆنی بۆ درێژکردنەوەى کاتی ئاگربەستەکە ڕەتکردەوە.

ئەوەشی وتووە، هەرچەندە نزیکەى ٨٠٠ چەکداری هەسەدە لە ناوچەکان کشاونەتەوە، بەڵام هێشتا نزیکەى ١٣٠٠ چەکداری هەسەدە لە "سنوری ناوچەى ئارامدا" ماون، کە دەبێـت بکشێنەوە.

سەرۆکى تورکیا وتووشیەتی، ئەگەر تەواوی چەکدارانی هەسەدە نەکشێنەوە "بە توندی دەستدەکەینەوە بە پرۆسە سەربازییەکان لە ناوچەکەدا."

لە ١٧ى ئۆکتۆبەرى ٢٠١٩ تورکیا و ئەمریکا رێککەوتن لەسەر ڕاگەیاندنی ئاگربەست و هەسەدە بە قوڵایى ٣٢ کیلۆمەتر لە ماوەى ١٢٠ کاتژمێردا ناوچەى ئارام چۆڵ بکەن.