سەردێڕ:

فڕۆکەخانەی سلێمانی.. لە ماوەی سێ ڕۆژدا سێ گەشتی هێڵی ئاسمانیی تورکیا هەڵوەشاونەتەوە

فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی.
فۆتۆ: 
2019-10-22

15246 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی وێبسایتی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا، سێ گەشتی هێڵی ئاسمانی تورکیا هەڵوەشاونەتەوە.
هەر بەپێی وێبسایتەکە، هەریەک لە ڕۆژانی ١٩، ٢٠ و ٢١ی ئەم مانگە گەشتەکانی هێڵی ئاسمانی تورکیا هەڵوەشاوەتەوە.
هاوکات، سایتەکەی فرۆکەخانە هیچ هۆکارێکی بۆ هەڵوەشانەوەی گەشتەکان بڵاو نەکردووەتەوە
.

لەدوای هێرشە سەربازییەکەی تورکیا و گروپە چەکدارە هاوشانەکانی بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان، بەشێکی زۆر لە هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان کەمپەینی بایکۆتکردنی تورکیا و شتومەک و کاڵانی ئەو وڵاتەیان ڕاگەیاندووە و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بە شێوەیەکی مەیدانیش کار و چالاکی بۆ ئەو کەمپەینە دەکەن.