سەردێڕ:

سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان: ئەمریکا ڕۆڵی سەرەکی ھەبووە لە پاراستنی ھاوڵاتیانی ھەرێم

فۆتۆ: 
2019-10-21

3818 جار خوێندراوەتەوە

لە ڕاگەیاندراوێکدا ئەمڕۆ ٢١ی تشرینی یەکەم، سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان باس لەوە دەکات ھێزی ھاوپەیمانان بە سەرکردایەتی سوپای ئەمەریکا ڕۆلێکی سەرەکییان ھەبووە لە پاراستن و ھاوکاریکردنی ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان.

ئەوەشخراوەتەڕوو، "ھەر لە ڕاگەیاندنی ناوچەی دژەفڕینەوە لە ساڵی ١٩٩١، تا ڕووخاندنی ڕژێمی بەعس لە ساڵی ٢٠٠٣، ھەروەھا تێکشکاندنی گرووپی تیرۆرستی داعش لەم چەند ساڵەی ڕابردوودا، ھەر لەم پێناوەشدا شانبەشانی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان قوربانییان داوە و بەرگرییان لە ھەرێمی کوردستان کردووە".

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەش ھاتووە، "نابێت ڕۆڵ و خەباتی ھاوپەیمانان، بەتایبەتی سوپای ئەمەریکا تێکەڵ بە بڕیاری نەخوازراوی سیاسی بکرێت".

سەرۆکایەتی ھەرێم دەشڵێت، "ھەرێمی کوردستان ڕێز و پێزانینی بۆ ھێزی ھاوپەیمانان و سوپای ئەمەریکا دووبارە دەکاتەوە، ھەروەھا خەبات و قوربانیدانیان بەرز ڕادەگرێت".