سەردێڕ:

داعش لەپارێزگای سەڵاحەدین ھێرشی کردە سەر کێڵگەیەکی نەوت

فۆتۆ: 
2019-10-21

5876 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی
ئەمڕۆ دووشەممە ٢١ی تشرینی یەکەم، چەکدارانی داعش ھێرشیان کردە سەر کێڵگەیەکی نەوت لە پارێزگای سەڵاحەدین.

سەرچاوەیەکی ئاسایش بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاندووە، "چەکدارانی داعش ھێرشیان کردووەتە سەر کێڵگەی نەوتی "عەلاس" لە ڕۆژھەڵاتی قەزای تکریت، سەربە پارێزگای سەڵاحەدین".

سەرچاوەکە ئەوەشی ڕاگەیاندووە، "پۆلیسەکانی وزە بەرپەرچی ھێرشەکەیان داوەتەوە".

٢٨ی تەمووزی ئەمساڵیش داعش ھێرشێکی دیکەی کردبووە سەر ھەمان ئەو کێڵگە نەوتییە.

ئەم ھێرشەی داعش لەکاتێکدایە، دوای ھێرشەکانی سوپای تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان،  بەھۆی بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیاوە لەو ناوچانە بۆسەر زیندانەکان، چەندین زیندانیکراوی داعش لە زیندانەکان ھەڵھاتن.