سەردێڕ:

وەزارەتی ناوخۆی عێراق دامودەزگاکانی دەخاتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

فۆتۆ: 
2019-10-21

10180 جار خوێندراوەتەوە

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی ناوخۆی عێراق سەرجەم بەڕێوبەرێتی و فەرمانگەکانی ئاگادارکردووەتەوە لە ٢٤ی مانگەوە تاکاتێکی نادیار لەحاڵەتی ئامادەباشیدا بن.

ئەم ڕاگەیەندراوەی وەزارەتی ناوخۆ لەکاتێکدایە، ئامادەکاریی دەکرێت تاکو ڕۆژی هەینی داهاتوو خۆپیشاندان لەچەند شارێکی عێراق بەڕێوەبچێت و، چەند داواکارییەک بکەنە پەیام بۆ دەسەڵاتدارانی بەغدا.

لە خۆپیشاندانەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی ناوەڕاست و باشووری عێراق، دەیان کەس کورژران و نزیکەی ٦ هەزاری دیکەش برینداربوون.

بەپێی وتەی چاودێران و میدیاکان، خۆپیشاندانەکانی عێراق دەرئەنجامی سیاسەتی "شکستخواردوو"ی چەند ساڵی پێشووی ئەو وڵاتەیە، بەتایبەت دوای ڕووخانی ڕژێمی سەدام، لە ڕاگەیەندراوێکدا بانکی ناوەندی عێراق پێشتر  بڵاویکردبووەوە، لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٥ تا ٢٠١٧، مامەڵەیان بە ٧٠٦ ملیار دۆلارەوە کردووە کە ھاتووەتە بانکەکەیانەوە.