سەردێڕ:

عەمار حەکیم: داوا دەکەین مووچەی سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق کەمبکرێتەوە

فۆتۆ: 
2019-10-21

1576 جار خوێندراوەتەوە

عەمار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمە لە تویتێکدا بڵاویکردووەتەوە، داوا لە دەسەڵاتەکانی یاسادانان و جێبەجێکردن دەکەین کار بۆ کەمکردنەوەی مووچەی سەرۆک و جێگر و وەزیر و ئەندامانی پەرلەمان و بەرپرسە باڵاکان بکەن.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "ئەم داوایە بۆ ئەوەیە تاکو دادی کۆمەڵایەتی بێتە ئارا، ئەو دادی کۆمەڵایەتییەی کە مەرجەعی باڵای ئایینی بانگەوازی بۆ دەکات بۆ ئارامی و دڵنیایی شەقامی عێراقی".

دەشڵێت، "بۆ ئەنجامدانی ئەوەش پێویستی بە ھەنگاوی جددی ھەیە بۆ چاکسازیکردن و چارەسەری ئەو دۆخە پڕ گرژی و پەشێوییە".

ئەم وتانەی عەمار حەکیم لەکاتێکدایە خەڵکی شارەکانی عێراق ڕۆژی هەینی داهاتوو دەیانەوێت دەستبکەنەوە بە خۆپیشاندان و چەند داواکارییەک بکەنە مەرج بۆ دەسەڵاتدارانی بەغدا.