سەردێڕ:

ژمارەی ئاوارەکانی ڕۆژئاوای کوردستان گەیشتە پێنج ھەزار کەس

فۆتۆ: 
2019-10-21

1103 جار خوێندراوەتەوە

بە پێی تویتێکی ناوەندی ھاوبەشی ھەماھەنگی قەیرانەکان، ژمارەی ئاوارەکانیڕۆژئاوای کوردستان کە لە ھەرێمی کوردستانن، گەیشتوونەتە پێنج ھەزار و ٤٠٦ کەس.

ناوەندی ھاوبەشی ھەماھەنگی قەیرانەکان کە سەر بە وەزارەتی ناوخۆی ھەرێمی کوردستانە، لە تویتێکدا ڕایەگەیاند ئەمڕۆ ٢١ی تشرینی یەکەم، ھەزارو ٢٨١ کەس، کە ئاوارەی ڕۆژئاوای کوردستانن گەیشتنە ھەرێمی کوردستان.

ئەو ناوەندە باس لەوەش دەکات، لە ١٤ی تشرینی یەکەمەوە ھەتا ئێستا، ژمارەی ئاوارەکان گەیشتۆتە پێنج ھەزار و ٤٠٦ کەس لە ھەرێمی کوردستان.

وتیشی، لە ئێستادا ئاوارەکان لە کەمپەکانی "دۆمێز و بەردەڕەش" لە پارێزگای دھۆک جێگیر کراون.

ئاوارە بوونی ئەو ژمارە زۆرەی کوردانی ڕۆژئاوای کوردستان بە ھۆی ئەو ھێرشە سەربازیانەوەیە کە لە ٩ی تشرینی یەکەمەوە ھێزەکانی تورکیا بۆسەر ئەو ناوچەیە دەستیان پێکردووە، کە جگە لە ئاوارە بوونی کوردەکان چەندین شەھید و برینداریشی لێکەوتۆتەوە.