سەردێڕ:

ئەو گەنجانەی هێرشیان کردە سەر هێزەکانی ئەمریکا، ئاسایشی خەبات دەستگیری کردن

فۆتۆ: 
2019-10-21

12550 جار خوێندراوەتەوە

پاش گەڕانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژئاوای کوردستان بۆ ناو هەرێم، چەند گەنجێک بە بەرد هێرشیان کردەسەر ئەو هێزە و دواتر لەلایەن ئاسایشی قەزای خەبات دەستگیرکران.

بەپێی زانیارییەکان، ئەوگەنجانەی کە لە قەزای خەبات بە بەرد و ھێلکە ھێرشیان کردە سە کاروانی ھێزە ئەمریکیەکان، دوای رووداوەکە، ئاسایشی خەبات ١٢ کەسی لێ دەستگیرکردوون. 

ئەم ڕوداوە لە دوای کشانەوەی ھێزە ئەمریکیەکان لە رۆژئاوای کوردستان ڕویداوە، کە لەھەندێک شوێن لە لایەن ھاولاتیانەوە وەک نیگەرانیەک ھێرشکراوەتە سەرھێزە ئەمریکیەکان.

ئەمرۆ دوای نیوەرۆ بەبڕیاری پێشتری دۆناڵد ترەمپ ھێزێکی ئەمریکا خاکی سوریای جێهێشت بەرەو  هەرێمی کوردستان و، گەیشتنە قەزای خەبات بەڵام لەلایەن چەند گەنجیگەوە ھێرشکرایە سەریان.