سەردێڕ:

ترەمپ: ئێمە بەڵێنمان بە کورد نەداوە ٤٠٠ ساڵ بمێنینەوە تاکو بیانپارێزین

فۆتۆ: 
2019-10-21

6137 جار خوێندراوەتەوە

دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند، ئێمە بەڵێنمان بە کورد نەداوە ٤٠٠ ساڵ بمێنینەوە تاکو بیانپارێزین.

دۆناڵد ترەمپی سەرۆکى ئەمریکا سەبارەت بە دۆخی سوریا ڕایگەیاند، "سەرباری ئەوەی ھەندێک پێشێلکاریی کەم لە ئاگربەستی باکووری سوریادا ھەیە بەڵام  ئاگربەستەکە بەردەوامە و سەرکەوتووبووە".

ئەوەشی خستووەتەڕوو،  "لە داهاتوودا ژمارەیەک سەربازی  ئەمریکی لە سوریا دەمێنێتەوە".

سەبارەت بە هێزە کوردییەکان و هەسەدەش  ڕایگەیاندووە، ئەوان بەڵێنیان بە کورد نەداوە ٤٠٠ ساڵ لە سوریا بمێننەوە  تاکو بیانپارێزن.

ترەمپ وتوشیەتی، "ئەگەر تورکیا  لە کاتی ئۆپراسیۆنەکانیدا ھەڵسوکەتی خراپی نواند ئەوا سزای  ئابوری بەسەردا دەسەپێنین".

٩ی تشرینی یەکەم سوپای تورکیا  ھێرشەکانی بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان  دەستپێکرد و بەپێی ئامارەکانی ھەسەدە، زیاتر لە ٢٠٠  شەڕڤان شەھید بوون و  سەدان هاوڵاتی مەدەنیش کوژران و هەزارانیش ئاوارەبوون.