سەردێڕ:

کەرکوک.. بۆمبێک تەقییەوە و دانەیەکى دیکەش پوچەڵکرایەوە

فۆتۆ: 
2019-10-21

1646 جار خوێندراوەتەوە

ئێوارەى ئەمڕۆ لە شارى کەرکوک بۆمبێک تەقییەوەو بۆمبێکى دیکەش لەلایەن پۆلیسەوە پوچەڵکرایەوە.

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە کەرکوک ڕایگەیاند، ئێوارەى ئەمڕۆ بۆمبێکى چێندراو لە گەڕەکى قادسیەى شارى کەرکوک تەقییەوە و هیچ زیانێکى گیانیى لێ نەکەوتەوە.

هاوکات پۆلیسى ئەو شارە بۆمبێکى چێندراوى دیکەشیان پوچەڵکردەوە، کە لە هەمان گەڕەکى شارى کەرکوک چێندرابوو.

ئەمە لەکاتێکدایە، دوو ڕۆژ لەمەوبەر بۆمبێکى دیکە لە نزیک پردى لەیلان لە کەرکوک تەقییەوە و بەهۆیەوە پۆلیسێک برینداربوو.