سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. لە دهۆک بەهۆى بارانبارینەوە لافاو دروستبووە

فۆتۆ: 
2019-10-21

8820 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی بارانبارین لە دهۆک ئاستى ئاو لەسەر شەقامەکان بەرزبووەتەوە و لافاو دروستبووە.

پەیامنێری دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى ڕاگەیاند، لە بەرەبەیانى ئەمڕۆوە لە دهۆک باران دەبارێت و بەو هۆیەشەوە لە چەند شوێنێکى ئەو شارە لافاو دروستبووە و لە هەندێک شوێنیش بەهۆى خراپیى ئاوەڕۆکانەوە ئاو کۆبووەتەوە و گرفتى هاتوچۆ دروستبووە.

ئەمە لەکاتێکدایە، پێشتر بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى کەشناسى و بومەلەرزەزانیى هەرێم ڕایگەیاندبوو، لە چەند ڕۆژى داهاتوودا ئەگەرى بارانبارین هەیە و ڕەنگە لە چەند شوێنێکیش لافاو دروستببێت.