سەردێڕ:

​پنتاگۆن پلانێکی بۆ مانەوەى هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا داڕشتووە

فۆتۆ: 
2019-10-21

13568 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا پلانێکی بۆ مانەوەى هێزەکانی ئەمریکا لە چەند ناوچەیەکی سوریا داڕشتووە و پێدەچێت هەفتەی داهاتوو ترەمپ واژۆی بکات.

ڕۆژنامەى نیویۆرک تایمزى ئەمریکى لە زارى بەرپرسێکى ئەمنیى ئەمریکییەوە ڕایگەیاندووە، بەرپرسانى سەربازیى ئەمریکا پێیانوایە ترەمپ ئارەزووى ئەوە دەکات پلانەکەى پنتاگۆن جێبەجێ بکرێت.

ئەوەش خراوەتەڕوو، بەپێى ئەو پلانە هێزێکى کەمى ئەمریکا لە باکورى سوریا دەمێنێتەوە، کە ژمارەیان تەنها ٢٠٠ سەربازە، مەبەست لە مانەوەى ئەو هێزەش، ڕێگریکردنە لە سەرهەڵدانەوەى داعش و بڵاونەبوونەوەى هێزەکانی نزیک لە ئێرانە لە ناوچەکە.

بەرپرسەکە ڕاشیگەیاندووە، مەبەست لە مانەوەى ئەو هێزەى ئەمریکا هاوکاریکردنى کوردەکانە.

ئەو بەرپرسە وتووشیەتى، بەپێى ئەو پلانەى پنتاگۆن، ئەو هێزە ئەمریکییە لە شوێنى دوور لە ناوچەى ئارام بڵاودەبنەوە و بە درێژیى سنوورى سوریا و عێراق جێگیردەکرێن.

بەپێى ئەو ڕۆژنامەیە، پێدەچێت سەرۆکى ئەمریکا بەو پلانەى پنتاگۆن ڕازیبێت و لە هەفتەى داهاتوودا واژۆى لەسەر بکات.