سەردێڕ:

نەوام چۆمسکی داوای بایکۆتی تورکیا دەکات

نەوام چۆمسکی، فەیلەسوف، زمانناس و ڕەخنەگری کۆمەڵایەتی ئەمریکی.
فۆتۆ: 
2019-10-21

8707 جار خوێندراوەتەوە

نەوام چۆمسکی، فەیلەسوف، زمانناس و ڕەخنەگری کۆمەڵایەتی ئەمریکی، داوا لە هونەرمەندان و بیرمەندانی جیهان دەکات بایکۆتی تورکیا بکەن تا ڕێگا لە پاکتاوی نەژادیی بگیرێت.

هاوکات، لەگەڵ چۆمسکیدا، هەریەک لە پرۆفیسۆر دەیڤد گرەیبە-ی مرۆڤناسی ئەمریکی و برایان ئینۆ-ی مۆسیقاری ئینگلیزیی، بەشدارن لەو هەڵمەتەدا و داوا لە تەواوی جیهان دەکەن کە تورکیا بایکۆت بکەن.

دەیڤد گرەیبە لەمبارەیەوە وتویەتی، "ڕۆژئاواى کوردستان دەلاقەیەکی هیوابەخش بوو بەڕووی هەموو جیهاندا کە ئێستا ڕووبەڕووی پاکتاوی نەژادیی بووەتەوە".

ئەم هەڵوێستانەی بیرمەندانی جیهانیی لەدوای هێرشە سەربازییەکەی تورکیا دێت بۆ ڕۆژئاوای کوردستان و کە تا ئێستا دەیان کوژراو و هەزاران برینداری مەدەنی لێکەوتووەتەوە، و هەزاران هاوڵاتی مەدەنیش ئاوارە بوون. سەرچاوەکان باس لە بەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراویش دەکەن لەلایەن سوپای تورکیاوە.