سەردێڕ:

ئەردۆغان: ئەگەر هەسەدە لە ناوچەکان نەکشێتەوە لە ئۆپراسیۆنەکە بەردەوام دەبین

فۆتۆ: 
2019-10-21

4583 جار خوێندراوەتەوە

ئەردۆغان ڕایگەیاند، ئەگەر هێزەکانی هەسەدە لە ناوچەکان نەکشێنەوە ئەوا لە ئۆپراسیۆنەکە بەردەوام دەبین.

 ئەمڕۆ ٢١ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٩، ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیا، لە کۆنفرانسێکدا ڕایگەیاند، ئەگەر هەسەدە لە ماوەی ٣٥ کاتژمێری داهاتوودا لەسەرجەم ناوچە دیاریکراوەکان نەکشێنەوە، ئەوا لە ئۆپراسیۆنەکەیان بەردەوام دەبن.

هاوکات ئەوەشی ڕاگەیاندووە، "تورکیا جیاوازە لەوانەی بە مەبەستەوە چوونەتە سووریا، عێراق، ئەفغانستان، لیبیا، ئەفریقا و بەڵکان".

ناوبراو وتیشی، "ئێمە لە سووریاین چونکە یەک چارەنوسی هاوبەشمان هەیە لەگەڵیاندا".

ئەردۆغان ئەوەشی وتووە، "ئێمە لە بەرامبەر هەر گروپێکی چەکدارییدا دەوەستینەوە کە هەڕەشە بێت بۆ سەر وڵاتەکەمان".

هەر لەو کۆنفرانسەدا کە بەشێک لە بانگهێشتکراوان بایکۆتیان کردبوو ڕاشیگەیاند، "ئەوانەی ئەم کۆنفرانسەیان بایکۆت کردووە، نەیانتوانیوە دیموکراسی قبوڵ بکەن".

ئەمەش لە دوای ئەوە دێت، ئەردۆغان لە ٩ی ئەم مانگەدا بڕیاری ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی سەربازی بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان دا و تا ئێستاش، چەندین شەڕڤانی هەسەدە شەهید بوون و هەزاران هاوڵاتی مەدەنیش کوژراون و برینداربوون.