سەردێڕ:

ئیلهام ئەحمەد وەکو نوێنەری ڕۆژئاوای کوردستان گەیشتە ئەمریکا

لەجیاتی مەزڵوم کۆبانی ڕۆیشتووە
ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات.
فۆتۆ: 
2019-10-21

20915 جار خوێندراوەتەوە

ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات، بۆ گفتوگۆ و کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکا، وەکو نوێنەری ڕۆژئاوای کوردستان گەیشتە واشنتن-ی پایتەختی ئەمریکا.

سەرچاوەکان بڵاویانکردووەتەوە، هەرچەندە فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات، مەزڵوم کۆبانی بانگهێشت کرابوو، بەڵام ڕەتی کردووەتەوە بەرەکانی شەڕ جێبهێلێت و بچێتە ئەمریکا، هەربۆ
یە ئیلهام ئەحمەدی وەک نوێنەر ناردووە.

ئاماژە بەوەش کراوە، وابڕیارە دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ چەندین بەرپرسی ئەمریکیدا ببەستێت کە پەیوەندیدارن بە دۆخی باکوری سووریاوە.

ئەمەش دوای ئەوە دێت کە لە ٩ی ئەم مانگەوە هێرشی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوامە و تا ئێستا سەدان هاوڵاتی مەدەنی شەهید بوون و سەدان هەزار کەسیش ئاوارەبوون. لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا، بە سەرپەرشتی ئەمریکا، ئاگربەستێک لەنێوان تورکیا و هەسەدە-دا ڕاگەیەندرا و تا ئێستاش نزیکەی ٧٢ کاتژمێری تێپەڕاندووە و ئێوارەی ڕابردووش هەسەدە ڕایگەیاند کە ئەوان بەتەواوی لە سەرێکانی کشاونەتەوە.