سەردێڕ:

پزیشکێکی کورد بوو بە سەرۆکی ڕێنماییەکی تەندروستیی لە جیھاندا

فۆتۆ: 
2019-10-20

9129 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، ژیان موبێرگ- لەندەن

سەرخێڵ ڕەزا پزیشکێکی کوردە لە لەندەن، ڕێنماییەکی تایبەتی لەسەر نازۆری حەوز ئامادەکردووە، بەوھۆیەوە بووبە سەرۆکی یەکەمین ڕێنمایی جیھانیی تایبەت بە نەخۆشییەکانی حەوز.

لەبارەی ئەو ھەواڵە پزیشکییەوە، لە لێدوانێکدا بۆ دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی د. سەرخێڵ ڕەزا ئاماژەی بەوەکرد، ڕێنماییەکەی تایبەتە بەو کەسانەی لە جیھاندا نازۆری حەوز دەکەن، وەک کوردێک بووەتە سەرۆکی ئەو گایدلاینە "ڕێنمایی" لە ھەموو جیھاندا و بەمنزیکانە بڵاودەبێتەوە، لەداھاتوودا ئەو کەسانەی کە نازۆری حەوزدەکەن دەبێت سەیری ڕێنماییەکەی ئەو بکەن.

ئەو پزیشکە کوردە ئاماژەی بەوەکرد، "سێ پڕۆژەی دیکەی جیھانیی بەڕێوەیە بۆ ساڵی ٢٠٢٠ و ٢٠٢١"، هەروەها سوپاسی ئەو گروپەی کرد کە ھاوکاری بوون لە نووسینی ڕێنماییەکەدا. 

د. سەرخێڵ رەزا خەڵکی شاری سلێمانییە، کۆلێژی پزیشکیی لە سلێمانی تەواو کردووە، زیاتر لە ١٥ ساڵە لە لەندەن دەژی، پسپۆڕی ئێسک و شکاوییە، لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ وەک باشترین پزیشکی ساڵ لە لەندەن دیاریکرا.