سەردێڕ:

مەزڵوم عەبدی: تا ئێستا هیچ ڕێککەوتنێکمان نیە لەگەڵ ڕژێمی سوریا

فۆتۆ: 
2019-10-20

7418 جار خوێندراوەتەوە

مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕایگەیاند، تا ئێستا هیچ ڕێککەوتنێکمان نیە لەگەڵ ڕژێمی سوریا و، تەواوی هێزەکانیشمان کشاندووەتەوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "هێزەکانمان بەتەواوەتی کشاندووەتەوە لە سەرێکانی و گرێ سپی".

دەشڵێت، "تورکیا پابەند نەبووە بە ڕێککەوتنەکەوە و تا ئێستا هێرشەکانی بەردەوامە".

وتیشی، "کشانەوەشمان لە سەرێ کانی پیشاندانی ڕۆڵی ئێمەیە لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکەی نێوان واشنتن و ئەنقەرە".

دەربارەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا، فەرماندەی هەسەدە دەڵێت، "واشنتن هەموو هێزەکانی نەکشاندووەتەوە، بەڵکو تەنها لە منبج و ڕەقە و کۆبانێ کشاوەتەوە".

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "ناتوانین داگیرکاریی تورکیا لە سوریا قبوڵ بکەین و، پێویستە ئەنقەرە ڕاوەستانی یەکجاریی شەڕ ڕابگەیەنێت".