سەردێڕ:

ھەولێر.. بە ھۆی ڤایرۆسی جگەرەوە دەیان شفرەی سەرتاشین لە ناوبران

فۆتۆ: 
2019-10-20

6828 جار خوێندراوەتەوە

تیمەکانی چاودێری تەندروستی و خۆراک لە بەڕێوبەرایەتی کاروباری پاراستنی تەندروستی ھەولێر، بە دەیان شفرەی قەدەغەکراوی سەرتاشینیان لەناو برد و سەرتاشخانەیەکیشیان داخست.

لە ھەڵمەتێکی گەڕان و پشکنیندا بۆ زۆرینەی سەرتاشخانەکان لە شاری ھەولێر، تیمەکانی چاودێری تەندروستی و خۆراک لە بەڕێوبەرایەتی کاروباری پاراستنی تەندرووستی، چەندین شفرەیان لەناوبرد و ھۆشدارییان دایە خاوەنی سەرتاشخانەکان کە بە ھێچ جۆرێک شفرە بەکار نەھێنن.
 
د. سەرھەنگ جەلال بەڕێوبەری کاروباری پاراستنی تەندروستی ھەولێر،  ڕایگەیاند بەھۆی ئەوەی بەکارھێنانی شفرە ھۆکاری یەکێکە لە ھۆکارەکانی  گواستنەوەی نەخۆشی "ڤایرۆسی جگەر" و ئەو ڤایرۆسانەی کە لە ڕێگەی خوێنەوە دەگوازرێنەوە، چەندین ساڵە بەھەموو شێوەیەک قەدەغەکراوە و نابێت بەکاربھێندرێت، سەرتاشەکان تەنھا دەتوانن "مووسی سەفەری" بەکاربھێنن.

وتیشی، "ئەمە لە پێناو پاراستنی تەندروستی ھاووڵاتیاندایە، بۆئەوەی ڕێگری بکەین لە گواستنەوەی ھەرنەخۆشییەکی گوازراوە، بە تایبەت ڤایرۆسی جگەر".

ئاماژەی بەوەشدا، "لە چوارچێوەی ئەو ھەڵمەتەدا، بە ھۆی نەبوونی مەرجی تەندرووستی و پابەند نەبوون بە ڕێنماییە تەندرووستییەکان، سەرتاشخانەیەک داخرا".