سەردێڕ:

ڕۆیتەرز: حەریری ڕازی بووە چاکسازی لە حکومەتی لوبناندا بکات

سبەینێ حکومەت کۆدەبێتەوە بۆ بریاردان لە چاکسازی ئابووری
سەعد حەریری، سەرۆک وەزیرانی لوبنان.
فۆتۆ: 
2019-10-20

1172 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، سەعد حەریری سەرۆک وەزیارنی لوبنان، ڕازی بووە چاکسازی لە حکومەتی لوبناندا بکات و وابڕیاریشە سبەینێ حکومەت بۆ بڕیاردان لە چاکسازیی کۆببێتەوە.

هاوکات ڕۆیتەرز ئەوەشی بڵاوکردووەتەوە، هاوبەشەکانی حەریری ڕازیی بە چاکسازیی ئابووری بوون.

لە بەیاننامەی خۆپیشاندەرەکانیشدا ئەم ئێوارەیە هاتبوو، "ئێمە جەخت لە هەڵوەشاندنەوەی حکومەتەکەی حەریری دەکەین و داوای درووستکردنی حکومەتێکی کاتیی کارتێپەڕ دەکەین".

لەماوەی ڕابردووشدا، حەسەن نەسروڵا سەرۆکی پارتی حزبوڵای لوبنانی ڕایگەیاندبوو، "لوبنان لەژێر هەڕەشەى داڕمانى ئابوورى و هەڵچوونى جەماوەریدایە". وتیشى، "پێویستە حکومەت ئەوە بزانێت، خەڵک ناتوانێت بەرگەى ئەو هەموو باج و ڕسوماتە بگرێت کە بەسەریاندا سەپێنراو"

ماوەی چوار ڕۆژە خپیشاندان وڵاتی لوبنانی گرتووەتەوە و هاوڵاتییان داوای چاکسازیی بەپەلە و ڕۆیشتنی دەسەڵاتدارانی ئێستای ئەو وڵاتە دەکەن.