سەردێڕ:

سەمیر جەعجەع: داواکارم ئەمشەو هەموو لایەنەکان دەستلەکارکێشانەوەی خۆیان لە حکومەت پێشکەش بکەن

فۆتۆ: 
2019-10-20

5942 جار خوێندراوەتەوە

سەمیر جەعجەع ڕایگەیاند، داواکارم ئەمشەو هەموو لایەنەکان دەستلەکارکێشانەوەی خۆیان لە حکومەت پێشکەش بکەن.

سەمیر جەعجەع سەرۆکی حیزبی "قوات اللبنانیە" دەست لەکار کێشانەوەی خۆی لە حکومەتی لوبنان ڕاگەیاند و داوا لە لایەنەکانیش دەکات ھەر ئەمشەو دەستلەکات کێشانەوەی خۆیان پێشکەش بکەن.

لە چاوپێکەوتنێکی ڕژنامەوانیدا ئێوارەی دوێنێ ١٩ی تشرینی یەکەم، سەمیر جەعجەع باس لەوە دەکات، "لوبنان ھەرگیز گۆڕانکاریی وای بە خۆیەوە نەبینیوە".

وتیشی، "ھیچ ویستێک بەدیناکرێت لەلایەن بەرپرسەکانەوە بۆ چارەسەرکردنی بارودۆخەکە"، ھەروەھا، " ھیچ متمانەیەکمان بە ئامادەیی حکومەت نییە بۆ جێبەجێکردنی چاکسازییەکان".

ھاوکات جەعجەع بە سایتی "العربیە"ی ڕاگەیاندووە، ئەوەی ئێستا لە لوبناندا ڕوودەدات "شۆڕشێکی ڕاستەقینەی گەلە"، وتیشیو "ھێزە دەسەڵاتدارەکان بێئومێد بوون و گونجاو نین بۆ دامەزراندنی دەوڵەت".

لە درێژەی قسەکانیدا باس لەوەشدەکات، "حیزبوڵڵا بەرپرسە لەو دۆخەی ئێستا لە لوبنان ڕوودەدات".

ئەمەش لە کاتێکدایە کە پێنج شەممەی ڕابردوو ١٧ی تشرینی یەکەم، خۆپیشاندان لە لوبنان سەری ھەڵدا و ماوەی چوار ڕۆژە بەردەوامە.