سەردێڕ:

ساڵح موسلیم بۆ ئێن ئاڕ تی: ئەمریکا بۆ سیاسەتی خۆی لە ڕۆژئاوا بوو نەک لەپێناو پارێزگاریکردن لە کورد

فۆتۆ: 
2019-10-20

8705 جار خوێندراوەتەوە

لەبەرنامەی تاوتوێی ئێن ئاڕ تی، ساڵح موسلیم وتەبێژی پەیەدە ڕایگەیاند، ئەمریکا بۆ سیاسەتی خۆی لە ڕۆژئاوای کوردستان بوو نەک لەپێناو پارێزگاریکردن لە کورد.

وتیشی، "بریندارەکانی ڕۆژئاوای کوردستان دەریدەخەن کە تورکیا چەکی قەدەغەکراوی بەکارھێناوە".

وتەبێژی پارتی یەکێتی دیموکرات، ئاماژەی بەوەشدا، "تورکیا دەخوازێت ھیچ کوردێک نەمێنێت نەک لە سوریا بەڵکو لە ھەموو جیھان، دەشیەوێت ھاوشێوەی عەفرین شارەکانی دیکەی ڕۆژئاوا داگیربکات".

بۆ ئێن ئاڕ تی ئەوەشی خستەڕوو، "داوادەکەین ھەسەدە و ھێزەکانی سوریا سنوورەکان بپارێزن".

لەبەشێکی دیکەی قسەکانیشیدا، وتی، "خۆبەڕێوبەرێتی ڕۆژئاوا ئەو ڕێككەوتنەی نێوان تورکیا و ئەمریکا قبوڵ ناکات".

ئەم قسانەی ساڵح موسلیم بۆ ئێن ئاڕ تی لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ ھێزەکانی سوریای دیموکرات کشانەوەی خۆیان لە سەرێکانی ڕاگەیاند و شارەکەیان چۆڵکرد، ھاوکات تورکیاش ئەوەی خستبوەڕوو، دەبێت بەپێی ڕێککەوتنەکەی لەگەڵ ئەمریکا، ھێزە کوردییەکان بەقوڵایی ٣٢ کیلۆمەتر بکشێنە دواوە.