سەردێڕ:

فەرەنسا.. شەست پەڕلەمانتار داوای دەرکردنی تورکیا لە ''ناتۆ'' دەکەن

فۆتۆ: 
2019-10-20

5551 جار خوێندراوەتەوە

٦٠ پەڕلەمانتاری فەڕەنسا، داوای سەپاندنی سزا بەسەر تورکیادا دەکەن و دەڵێن، دەبێت ئەندامێتی ئەو وڵاتە لە ھاوپەیمانی باکوری ئەتڵەسی ناتۆ ھەڵپەسێندرێت.
بەھۆی ھێرشەکانی تورکیاوە بۆسەر باکوری سوریا، ژمارەیەک پەڕلەمانتاری فەڕەنسا کە لە ٨ کوتلەی جیاوازن داوادەکەن بەر بە ھێرشەکانی تورکیا بگیرێت و سزا بدرێت، ئەو ئەندام پەڕلەمانانەی فەڕەنسا ژمارەیان ٦٠ ئەندامەو داوایانکردووە تورکیا لە ھاوپەیمانی باکوری ئەتڵەسی بکرێتە دەرەوە، یان ئەندامێتی ئەو وڵاتە ھەڵپەسێندرێت.
لەسەرەتای دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکی تورکیاوە فشارە نێودەوڵەتییەکان بۆ سەر ئەو وڵاتە تادێ چڕتر دەبنەوەو، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو فشارانە نەیانتوانیوە پێش بە ھێرشەکانی ئەنقەرە بگرن لە باکوری سوریا.