سەردێڕ:

یونسێف: ١٦ ملیۆن منداڵ لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا بەدەست نەبوونی خۆراکەوە دەناڵێنن

فۆتۆ: 
2019-10-20

838 جار خوێندراوەتەوە

ڕێکخراوی یونسێف ڕایگەیاند، زیاتر لە ١٦ ملیۆن منداڵی خوار تەمەن ٥ ساڵ لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا بەدەست خراپی و نەبوونی خۆراکەوە دەناڵێنن و، زۆرینەی ئەو منداڵانەش لە سوریا و یەمەن و لیبیاو سودانن.
لە بەیاننامەیەکدا ڕێکخراوی یونسێفی تایبەت بە منداڵان و سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، باس لە خراپی ژیانی منداڵان دەکات لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و بەتایبەت منداڵانی سوریا و یەمەن و سودان و لیبیا.
لە راپۆرتێکیدا ئەو ڕیکخراوە ئیدانەی شەڕ و ململانێکانی ئەو ناوچانە دەکات و دەڵیت: بە ھۆی شەڕو ململانێکانەوە ژیانی منداڵان تادێت ڕوو لە خراپبوونە و زیاتر لە ١٦ ملیۆن منداڵ لە خۆرھەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا خۆراکی پێویست و تەندروستیان دەستناکەوێت و، نزیکەی ١١ ملیۆن منداڵیش لەو ناوچانە توشی بەدخۆراکی بوون، ھەروەھا زیاتر لە ٧ ملیۆن منداڵیش بەھۆی خراپی جۆری خواردنەکەیانەوە باڵایان گەشەی پێویستی نەکردووە و بونەتە کورتەباڵا.
لە بەیاننامەکەی یونسێفدا ھاتووە،  نزیکەی ٣ لەسەر ٤ ی ئەو ژنە سورییانەی کە دووگیان بوون، توشی کەمخوێنی بوون و ئەمەش وایکردووە منداڵی کەمئەندام و ناتەندروستیان ببێت.