سەردێڕ:

وردەکارى سەردانەکەى سەرۆکى حەشدى شەعبى بۆ ئەمریکا

''پێکهاتە نوێیەکەى حەشد بۆ ئەمریکییەکان رونکراوەتەوە'
فۆتۆ: 
2019-10-20

5925 جار خوێندراوەتەوە

فالح فەییاز سەرۆکى دەزگاى حەشدى شەعبى دڵنیایى دەداتە ئەمریکا کە بەرژەوەندییەکانی لە عێراق زیانی پێناگات.

ڕەحمان جبورى توێژەرى سەنتەرى لێکۆڵینەوە هەرێمییەکان لە زانکۆى ئەمریکى لە سلێمانى وتى، ''فالح فەییاز بووە بە بەشێکى سەرەکى لە دەزگاى ئەمنى عێراق وەنوێنەرایەتى حەشدى شەعبى و ئاسایشى نیشتیمانى دەکات بۆیە سەردانەکەى بۆ ئەمریکا ئاماژەیە بۆ پاراستنى بەرژەوەندییەکانى ئەو وڵاتە لە عێراق و دڵنیاییدان بە ئەمریکا ''.

 جبورى دەشڵێت، ''فەییاز لە سەردانەکەیدا باسى لە پێکهاتە نوێیەکەى حەشد بۆ ئەمریکییەکان کردووە''

بۆیە ئەو توێژەرە پێىوایە سەردانەکەى فەییاز نامەیەکە لە عێراقەوە بۆ ئەمریکاو، تیایدا دڵنیایی دراوە  کە ئەمریکیەکان و بەرژەوەندییەکانى ئەو وڵاتە لەلایەن عێراقەوە هێچ مەترسیەکیان لەسەر نیە.

هەفتەى ڕابردوو فالح فەییاز ڕاوێژکارى ئاسایشى نیشتمانى عێراق و سەرکردەى حەشدى شەعبى گەیشتە ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکاو، لەگەڵ وەزیرى بەرگرى ئەو وڵاتە و سەرۆک ئەرکانى سوپاى ئەمریکا کۆبووەوە.