سەردێڕ:

دوو کرێکار لە بازیان گیانیانلەدەستدا

فۆتۆ: 
2019-10-20

16292 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى، بازیان، رزگار جەبار

پەیامنێرى دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى رایگەیاند، دوو کرێکار لەسەر بەرزکەرەوەیەک لە کۆمپانیاى رۆیاڵ کان لە بازیان کەوتوونەتە خوارەوە و گیانیانلەدەستدا.

نەوزاد نورى بەڕێوەبەرى ناحیەى بازیان بە دیحیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى راگەیاند، رووداوەکە لە کۆمپانیاى رۆیاڵ کان بۆ دروستکردنى قوتوى کانزایى بووە لە گوندى کانى شەیتان.

باسى لەوەشکرد، هەردوو تەرمەکە رەوانەى پزیشکى دادى سلێمانى ى کراون بۆ لێکۆڵینەوە.

بەوتەى شایتحاڵەکان، هەردوو کرێکارەکە کوردبوون و دانیشتوانى شارى سلێمانى بوون.