سەردێڕ:

كەشناسى هەرێم: پلەکانى گەرما روو لە نزمبوونەوە دەکەن و نمە باران دەبارێت

یەکەم شەپۆلى باران بارینى ئەمساڵ دەستیپێکرد
فۆتۆ: 
2019-10-20

13750 جار خوێندراوەتەوە

 كەشناسى هەرێم بڵاویکردەوە پلەکانى گەرما روو لە نزمبوونەوە دەکەن نمە باران دەبارێت و ئەمساڵیش بەراورد بە پار ساڵ باران بارین کەمتر دەبێت.

فازڵ ئیبراهیم بەرێوەبەرى کەشناسى و بومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان لە لێدوانێکیدا بۆ ئێن ئاڕ تى ڕایگەیاند، لە دوێنوە یەکەم شەپۆلى باران بارینى ئەمساڵ دەستیپێکردووە و زۆرترین ریژەى باران بارینیش لە دهۆک بووە لە قەزاى ئامێدى.

ئاماژەى بەوەشکرد، ناسەقامگیرى لە سەرجەم رەگەزەکانى کەشوهەوا بەرێوەیە و بۆ ئەمساڵیش تێکڕاى باران بارین ئاسایى دەبێت وەک ساڵانى رابردوو، بەڵام بەراورد بە ساڵى پار کەمتر دەبێت.

لە دوێنێوە لە بەشێک لە ناوچەکانى هەرێمدا ئاسمان هەورى تەواوى بەخۆوەبینى و لە هەندێک ناوچەش نمە باران و هەوەرە بروسکە لەگەڵدابوو و بەپێى پێشبینییەکانیش ئەمساڵ لە کاتى خۆیدا باران بارین دەستپێدەکات لە وەرزى پایزدا.

Image may contain: sky, cloud, text and outdoor

Image may contain: cloud, sky, outdoor and text

Image may contain: sky, cloud, outdoor and nature

Image may contain: cloud, sky and outdoor