سەردێڕ:

بەرنامەیەکی پەخشنەکراویی (بێ سنوور ) یی ئامانج بابانی پێشکەش دەکرێت

فۆتۆ: 
2019-10-19

115277 جار خوێندراوەتەوە

رۆژی چوارشممە کاتژمێر نۆ و پێنج خولەکی شەو، ئەڵقەیەکی نوێ و پەخش نەکراویی بەرنامەی (بێ سنور )کە ئامانج بابانی ئامادە و پێشکەشکاری بوو لە شاشەی ئێن ئاڕ تییەوە پەخش دەکرێت. 
ھەرچەندە بریار بوو رۆژی نۆی ئەم مانگە کە دەکاتە چوارشەممە لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا و کاتژمێر نۆ و پێنج خولەک بەرنامەی بێ سنور پەخش بکرێت، بەڵام بەھۆی ھێرشەکانی تورکیاوە بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان، کەناڵی ئێن ئاڕ تی بریاریدا سەرجەم بەرنامەکانی رابگرێت و رووماڵی دۆخی رۆژئاوای کوردستان بکات و پاش ئاسایی بونەوەی دۆخی رۆژئاواش بەرنامەکانی ئێن ئاڕ تی دەستپێبکەنەوە.
شەوی چوارشەممە لە رووداوێکدا ئامانج بابانی و لانە محەمەد ھاوسەری و منداڵەکەیان بە فیشەک گیانیان لەدەستدا و رووداوەکەش کاردانەوەی جیاوازی ناوخۆ و دەرەوەی لێکەوتەوە.
کەسوکارەکەی داوایان لە کەناڵی ئێن ئاڕ تی کرد کە بەرنامەی بێ سنور بەردەوام بێت، لە بەرامبەردا کەناڵی ئێن ئاڕ تی بریاریدا داواکاری خانەوادەی ئامانج بابانی جێبەجێ بکات.
بەرنامەی بێ سنور یەکێکە لە بەرنامە سەرەکییە ھەفتانەکانی ئێن ئاڕ تی  و تایبەت بوو بە کێشە و گرفتە کۆمەڵایەتییەکان و بابەتە ھەستیارەکانی نێو کۆمەڵگا و ھەموو رۆژانی چوارشممە کاتژمێر نۆ و پێنج خولەکی شەو پەخش دەکرێت.