سەردێڕ:

بانگەوازێکی بەپەلە لە بەڕێوەبەرایەتی خۆسەرییەوە

فۆتۆ: 
2019-10-19

27990 جار خوێندراوەتەوە

بە پێی بانگەوازێکی بەپەلەی بەڕێوبەرایەتی خۆسەریی دیموکراتی ھەرێمی جەزیرە، داوا لە خەڵک دەکرێت کۆببنەوە لە شاری تەل تەمەر، تاکو بەڕێبکەون بەرەو سەرێکانی بە مەبەستی چارەسەر کردنی کەسانی مەدەنی برینداری ناوچەکە.

بەڕێوبەرایەتی خۆسەریی دیموکراتی ھەرێمی جەزیرە، لە بانگەوازێکی بەپەلەدا داوا لە ھاوڵاتیان دەکات کۆببنەوە لە شاری تەل تەمەر، تاکو بەڕێبکەون بەرەو سەرێ کانی بە مەبەستی هاوکاریکردن و چارەسەر کردنی کەسانی مەدەنی برینداری ناوچەکە.

لەمبارەیەشەوە، ئەمڕۆ کەجەکە دەربارەی بەکارھێنانی چەکی قەدەغەکراو لەلایەن تورکیاوەڕایگەیاند، "نابێت تاوانی تورکیا لەدژی مرۆڤایەتی فەرامۆش بکرێت، چونکە چەکی قەدەغەکراو بە فڕۆکە لەدژی ھەرێمی پاراستنی میدیا بەکار دەھێنێت، لە باکوور و ڕژھەڵاتی سوریاش بەکاریدەھێنێت".

ئەوەش لە کاتێکدایە، پاش کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژئاوای کوردستان، سوپای تورکیا ھێرشی سەربازی لەڕێگەی ئاسمانی و زەمینی دەستپێکرد بۆسەر رۆژئاوای کوردستان، ھێرشەکانیش بوونەتە ھۆی ئاوارە بوونی زیاتر٣٠٠ ھەزار کەس.