سەردێڕ:

ھاوارنیوز: تورکیا چەکی قورس و چەکدارەکانی بەرەو سەرێکانی دەگوازێتەوە

فۆتۆ: 
2019-10-19

5628 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی ھاوارنیوز بڵاوی کردەوە، سەرباری راگەیاندنی ئاگربەست بەڵام تورکیا چەکی قورس و چەکدارانی گروپە سوریەکان بەرەو سەرێکانی دەجوڵێنێت.

ئاژانسەکە جەختی لەوەشکردۆتەوە، "کە تورکیا بەردەوامە لە پێشێلکردنی ئاگربەست و کۆتایی بە بۆردومانکردنی سەرێکانی و دەوروبەری نەھێناوە".

لە لایەکی دیکەوە، روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئەوەی پشتڕاست کردووەتەوە، "سەرباری تێپەڕبوونی زیاتر لە ٢٤ کاتژمێر بەسەر ئاگربەست، بەڵام تورکیا پێوەی پابەند نەبووە و بەردەوامە لە تۆپباران و بۆدومانکردنی چەند ناوچەیەکی سەرێکانی و بەھۆیەوە ژمارەیەک ھاوڵاتی مەدەنی ژیانیان لەدەست داوە".

شەوی ١٧ ی ئۆکتۆبەر ئەمریکا و تورکیا رایانگەیاند، بۆ ماوەی ١٢٠ کاتژمێر ئاگربەست لە باکوری سوریا رادەگەیەنرێت و لەو ماوەیەدا تورکیا ھێرشەکانی رادەگرێت، بەڵام رۆژی ھەینی بەرپرسانی ھەسەدە باسیان لەوەکرد، "ھێرشەکانی سەر باکوری سوریا رانەگیراون".