سەردێڕ:

پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی هەرێمی کوردستان

فۆتۆ: 
2019-10-19

9004 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوا و پلەکانی گەرمای لە ناوچەکانی هەرێم بڵاوکردەوە.

بە پێی ڕاگەیاندراوی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێم ئەمڕۆ ئاسمانی شارەکانی ھەرێم ساماڵ دەبیت.

ھەروەھا بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر٣١ پلە دەبیت و لە سلێمانی ٣١ پلە و لە دھۆک ٢٩ پلە، لە کەرکوکیش ٣٤ پلە دەبیت.

بەڕێوەبەرایەتیەکە ڕاشیگەیاند، بۆ سبەی یەکشەممە ٦ی تشرینی یەکەم پلەکانی گەرما بەم شێوەیە دەبیت. 

لە ھەولێر بەرزترین پلە ٣١ و لە سلێمانی ٣٠ پلە، لە دھۆک ٣٠ پلە و لە کەرکوک ٣٣ پلە دەبیت.