سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. ڕزگارکردنی کرێکارێک لە بیرێکدا کە قوڵییەکەی ٤٠٠ مەترە

فۆتۆ: 
2019-10-18

11046 جار خوێندراوەتەوە

گروپی بەرگریی شارستانی لە پارێزگای وادی دەواسر لە سعودیە کرێکارێکیان لە بیرێکدا ڕزگار کرد، کە قوڵییەکەی ٤٠٠ مەتر بووە.

ماڵپەڕی سەبقی سعودییە باسى بڵاویکردەوە، محەمەد حەمادی وتەبێژی راگەیەندکاری بەرگریی شارستانی لە شاری ڕیازی پایتەختی سعودیە ئاماژەی بەوەکردووە، هەواڵی کەوتنە خوارەوەی کرێکارێکیان بۆناو بیرێکی ئیرتوازی پێگەیشتووە کە قوڵییەکەی ٤٠٠ مەتر بووە و نزیکەی ١٤ ئینج ئاوی تێدا بووە، لە کێڵگەیەک کە نزیکەی ٦٠ کیلۆمەتر لە پارێزگاکەوە دووربووە.

وتیشی "گروپی بەرگری شارستانی بە ئامرازی تەواوەوە گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە، کرێکارەکە لە قوڵی ٢١٠ مەتردا بووە و لە ژیاندا مابوو".

ڕوونیشیکردەوە، بەخێرایی دەستکراوە بە ئامادەکردن و کارپێکردنی ئامێرەکان بۆ پێدانی ئۆکسجینی پێویست بە کرێکارەکە، دوای دڵنیابوونەوە لە سەلامەتی توانروە کرێکارەکە ڕزگار بکرێت".

ئاماژە بەوەکراوە، کرێکارەکە باری تەندروستیی زۆر باشە، دوای ئەوەی چەند کاتژمێرێک لە بیرەکەدا مابووەوە.