سەردێڕ:

ئەفغانستان.. لە تەقینەوەیەکدا ٣٠ کەس کوژران و ٤٠ کەسیش برینداربوون

تەقینەوەکە لە کاتى نویژى هەینیدا بووە
فۆتۆ: 
2019-10-18

2774 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسى رۆیتەرز بڵاویکردەوە، لە نێو مزگەوتێکدا لە ئەفغانستان تەقینەوەیەک روویداوە و بەهۆیەوە ٣٠ کەس کوژران و زیاتر لە ٤٠ کەسى دیکەش برینداربوون.

بەپێى لێدوانى بەرپرسانى ناوچەکە لە کاتى نوێژى هەینیدا بۆمبێک لە مزگەوتێکى ناوچەى هەسکە مینە لە ولایەتى نەنگرهار لە خۆرهەڵاتى ئەفغانستان تەقیوەتەوە.

بەپێى لێدوانى وتەبێژى پۆلیسى ناوچەکە تەواوى کوژراو بریندارەکان لە نوێژخوێنانى مزگەوتەکە بوون.