سەردێڕ:

عەلی قەرەداغی: سوپاس بۆ خوا خوێن ڕشتنی موسڵمانان لە سوریا راوەستا

فۆتۆ: 
2019-10-18

7645 جار خوێندراوەتەوە

لە تویتێکدا عەلی قەرەداغی ئەمینداری یەکێتی زانایانی ئیسلامی جیهان ڕایگەیاند، "داوا لە ھەموولایەک دەکەین پابەندی ئەو ڕێککەوتنە بن کە لە تورکیا کراوە".

ئەوەشی خستووەتەڕوو، " پەنا بۆ حیکمەت و دانبەخۆگرتندا بەرن لە ئایندەدا، چونکە ھەموو گرژییەک تەنھا خزمەت بە دوژمنانی ئەم ئوممەتە دەکات".

دەشڵێت، "نزادەکەم، لە نەتەوە پەرستی و مەزهەب گەرایی دووربکەونەوە کە جگە لە کاولکاریی و شەرمەزاریی ھیچی دیکەمان لێی دەستناکەوێت".

شەوی ڕابردوو ڕێکەوتننامەی نێوان واشنتن و ئەمریکا لەنیوان ئەردۆغان و جێگری سەرۆکی ئەمریکا لەسەر دۆخی ڕۆژئاوای کوردستان و هێرشەکانی سوپای تورکیا واژوو کرا، کە پێکدێت لە سیازدە خاڵ.