سەردێڕ:

ئەردۆغان: ئامانجمان لە ئۆپراسیۆنەکە گەڕاندنەوەی ئاوارەکانە بۆ ناوچەی ئارام

ئاوارەکان ژمارەیان ٣ ملیۆنە
ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا.
فۆتۆ: 
2019-10-18

3081 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک کۆماری تورکیا، رەجەب تەییب ئەردۆغان کەمێک لەمەوبەر ڕایگەیاند، ئامانجمان لە ڕێککەوتنەکە گەڕاندنەوەی ئاوارە سوورییەکانە بۆ ناوچەی ئارام.

ئاماژەی بەوەشدا، "زیاتر لە ٣ ملیۆن پەنابەر لە ناوچەی ئارام جێگیر دەکەین".

سەرۆکەکەی تورکیا ئەوەشی وت، "پێویستە یەپەگە لەسەر سنوورەکان بکشێتەوە و ئێمەش هەتا سنووری عێراق و بە درێژایی ٤٤٠ کیلۆمەتر و بە قوڵایی ٣٢ کیلۆمەتر دەچینە ناوچەی ئارامەوە".

زیاتری وت، "بابەتی ئۆپراسیۆن بۆ باکوری سوریا دەگەڕێتەوە بۆ ٣ تا ٥ ساڵ لەمەوبەر و شتێکی نوێ نییە".

لە ساڵی ٢٠١١ەوە شەڕ و ئاژاوە لەنێوان کۆمەڵێک هێزی ناوخۆیی سوریا و ڕژێمەکەی بەشار ئەسەد-دا درووستبووە، بەهۆکاری ناسەقامگیری سوریاشەوە، زیاتر لە ٣ ملیۆن ئاوارەی سووری ڕوویان کردووەتە وڵاتی تورکیا. بەم وتانەی ئەمرۆیدا، ئەردۆغان جەخت لەسەر گەڕاندنەوەی ئەو ئاوارانە دەکات بۆ سوریا، بەڵام بۆ سەر خاکی ڕۆژئاوای کوردستان و ئەو ناوچە ئارامەی کە باسی لێوە دەکات، بەمەش دیموگرافیای دانیشتوانی ناوچەکە بە گشتی دەگۆڕێت و ڕەنگە خەونی کوردەکانی سوریاش بۆ درووستکردنی هەرێمی فیدراڵی خۆبەڕێوەبەری دوور لە جەنگ، لەناو بەرێت.